زارى کرمانجى-سۆران:
رۆژنامەى سەباحی عێراقی لە مێژووى خۆیدا بۆ یەکەمجار مانشێتى سەرەکی لاپەڕەیەکی بە کوردی لەبارەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستانەوە چاپکردووە و نوسیویەتى ”زەماوەندی هەڵبژاردن لە کوردستان” بەڕێوەدەچێت.
لە راپۆرتێکدا رۆژنامەى سەباح، کە رۆژنامەیەکی نیمچە فەرمی سەر بە دەوڵەتی عێراقە، رووبەرێکى فراوانى ڕۆژنامەکەى بۆ هەڵبژادنەکان تەرخانکردەوە و نووسیویەتى وەک ئەوەى چاوەڕوان دەکرا هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بە باشى بەڕێوەچوو کە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە بەڕێوەبرا.
بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە رێژەى بەشداربوون بە شێوەیەکەى گشتى 72% بووە، لە دهۆک 78% و لە هەولێر 72% و لە سلێمانى 65% و لە سلێمانى و هەڵەبجەش 69% بووە.