ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، ڕێژهی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانی گشتی بهم شێوهیه بوو، دهۆك 78% ههولێر 74% سلێمانی 65% ههڵهبجه 69%، كۆی گشتی بەشداری کردن لە پرۆسەکە دهكاته 72%.