زاری كرمانجی-سۆران:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچیی دوایی د. ئاشتی هه‌ورامی بڵاوكرده‌وه.
بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو د. ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری پێشووی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانی ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شی خه‌میانم. له خوای مه‌زن داواكارم گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
له ماوه‌ی كار و ئه‌ركه‌كه‌یدا، خوالێخۆشبوو د. ئاشتی هه‌ورامی، به لێهاتوویی و دڵسۆزی خزمه‌تی به هه‌رێمی كوردستان كرد و به شاره‌زایی و پسپۆری و تواناكانی، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له بنیتانانی ژێرخان و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا گێڕا.
یادی به خێر و گیانی شاد بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/10/21