زاری كرمانجی :
پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت خیانەتی16 ى ئۆكتۆبهرى 2017 لەسەر دەستی تاقمێكی خیانەتكار و كاڵفام و خاك فڕۆش بە ڕادەستكردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوی ئیدارەی هەرێم، بووە ئەگەری شكاندیی شكۆمەندی تەواوی خەڵكی كوردستان و ئەزموونی هەرێمی كوردستانیان خستە ژێر ركێڤی رژێمی داگیركەر و عەقڵیەتی شۆڤینی تایفەگەری و میلیشیا و چەكدارانی سەر بە ئەجندا ئەقلیمییەكان.
شوان زراری پەرلەمانتاری پارتی راگەیاند:” ئەگەر ئەو رێكەوتنەی تاقمی خیانەتكار و كاڵفام و خاك فرۆش نەبوایە، هەرگیز رژێمی عێراق و ئەجندای داگیركەران جورئەتی ئەوەیان نەدەبوو، هێرش بكەنە سەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەوسا دۆستانی خەڵكی كوردستانیش پشتگیرییان لە ریفراندۆم و هەڵوێست و ئیرادە و بڕیاری خەڵكی كوردستانیان دەكرد.”
زراری ئەوەش دەڵێ:” ٢٠ ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ دوای چوار رۆژ لە خیانەتكارییەكە، خەبات و فیداكاری و بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكانی پارتی و بارزانی لەشەڕ و داستانێكی كەم وێنەدا كە شەڕی مان و نەمان بوو هاوشێوەی شەڕ و داستانەكانی زۆزك و هەندرین، گەلی زاویتە و قەنتارا، لۆمان و كۆڕێ و..و..و..هتد كە بەدرێژایی مێژوو لەسەر دەستی پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی تۆمار كراون، شەڕی پردێش بووە رۆژی داستانی گەڕاندنەوەی شكۆمەندی خەڵكی كوردستان و لە تۆماری مێژووی خەباتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و پارتی و بارزانی بۆ هەتا هەتا تۆماركرا لەكۆتایدا پێشمەرگە وەك هەمیشە سەلماندی هیچ هێزێك ناتوانیت كوردستان داگیر بكات.