زاری كرمانجی-سۆران:
هه‌ژماری من بڵاوی كرده‌وه كه سبه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان كه له ئای تی ئێمه‌كانه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن ده‌توانن رایكێشن.
هه‌ژماری من بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی ئهیلوول دابه‌ش ده‌كرێت و مووچه‌خۆرانی هه‌ژماری من له چه‌ندان فه‌رمانگه‌ی جیاوازه‌وه مووچه‌كانیان له ڕێی هه‌ژماری بانكییانهوه ده‌توانن وه‌ربگرن.
” له ڕۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌كه‌ت له ڕێی كورته‌نامه‌وه ئاگادار ده‌كرێیته‌وه كه مووچه‌كه‌ت خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیت، ئه‌گه‌ر كورتهنامهت پێ نه‌گه‌یشت واتا جارێ نۆره‌ت نه‌هاتووه و چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه به كه نۆره‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ت دێت” له ئاگادارییه‌كه‌دا وا نووسراوه.
ڕۆژی دووشه‌م، 21ی تشرینی یه‌كه‌م، مووچه‌خۆرانی ئه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه كورته‌نامه‌یان پێ ده‌گات و ده‌توانن مووچه‌كانیان له ڕێی ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره وه‌ربگرن.







