زاری كرمانجی-سۆران:
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، راپۆرتی داخستنی كۆتایی بۆ دەنگدانی تایبەت رادەگەیەنێت و بەپێی راپۆرتەكە لە كۆی 215 هەزار و 960 دەنگدەر، 208 هەزار و 521 دەنگدەر بەشداریان لە دەنگدانی تایبەتدا كردووە.
لە راپۆرتەكەدا كە وێنەیەكی بە (باسنیوز) دراوە، تیایدا هاتووە “بەگوێرەی رێكارەكانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024، لە بنكەكانی دەنگدان لە ناوەوە و دەرەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشی سندوقەكان بێ هیچ پێشێلكاریەكی ئەمنی بەرچاو داخراون.”
پڕۆسەكە بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوە چووە:-
- كۆی گشتی بنكە كراوەكانی دەنگدان بریتی بوون لە 165 بنكەی دەنگدان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان و ژمارهی وێستگه 749 وێستگه بووه.
- كۆی گشتی بنكەكانی دەنگدان 749 بنكە بووە بۆ دەنگدانی تایبەت.
- كۆی گشتی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت 215 هەزار و 960 دەنگدەر بوون.
- كۆی گشتی دەنگدەر گەیشتە 208 هەزار و 521 كەس.
- كۆی ڕێژەی دەنگەكان بۆ دەنگی تایبەت لە 97% بووە.
- ژمارەی دەنگدەرانی پیاو گەیشتە 203 هەزار و 773 دەنگدەر.
- ژمارەی دەنگدەرانی ژن گەیشتە 4 هەزار و 748 دەنگدەر.
- ژمارەی دەنگدەرانی نەخوێندەوار گەیشتە 18 هەزار و 664 دەنگدەر.
- ژمارەی دەنگدەرانی خوێندەوار گەیشتە 189 هەزار و 857 دەنگدەر.
- ژمارەی چاودێرانی ئامادەبوو لە بنكەكانی دەنگدان 1926 چاودێر بووە.
- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسیەكان كە لە بنكەكانی دەنگدان ئامادەبوون 3 هەزار و 750 كارمەند بووە.
- ژمارەی خوێندنەوەی پەنجەمۆر گەیشتە 205 هەزار و 620 پەنجەمۆر، هەروەها ژمارەی حاڵەتەكانی دەرنەچووی پەنجەمۆر گەیشتە 2901 حاڵەت.

































































