مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە كە بە سێ درۆن هێرش كراوەتە سەر ماڵی بنیامین نەتەنیاهوو و بەڵام سەرۆكوەزیران و هاوژینەكەی سەلامەتن .
ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یەكەم، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە كە بە سێ درۆن هێرشكراوەتە سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام دوو لە درۆنەكان لە ئاسمان خراونەتە خوارەوە و یەكێكیشیان بەر بەشێكی ماڵەكەی كەوتووە،”
باس لەوەش كراوە كە لە كاتی هێرشەكەدا سەرۆك وەزیران و هاوژینەكەی لەناو ماڵەكەدا نەبوون .