زاری كرمانجی-سۆران
خانەوادەی شەهیدی فەرماندە محەمەد مەحموود گەردی، لە پەیامێكیان بۆ زاری كرمانجی ئاماژە بەوەدەدەن: ” كە 26 ساڵ لەمەوبەر باوكمان لەگەڵ پۆلێك لە هاوسەنگەرانی، لە شەڕی دژ بە پەكەكە لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران چیایی بەردەناز، شەهید كرا لە پێناو ڕێبازێكی پیرۆز و خاك و وڵاتی كوردستاندا”.
دەشڵێن: ” لەپێناو بە فیڕۆنەچوونی خوێنی پیرۆزیان، بە دەنگدان ڕوحی باوكمان و هەموو شەهیدانی كوردستان شاد دەكەین و لەسەر هەمان ڕێباز و دڵسۆزیی باوكی ئازیزمان بەردەوام دەبین. بژی كورد و كوردستان نەمری بۆ شەهیدان.