زاری كرمانجی-دیانا
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت: ” ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەردانی چەند گوندێکی ناحیەی دیانا لە قەزای ناوەندی سۆران کرد، هەریەک لە قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و بەرێوەبەری ناحیەی دیانا و تیمی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یاوەریی سەرپەرشتیار بوون.
دەشڵێت: ” لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گرنگیدانی،کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری کە پێکهاتبوون لە کۆنکرێتکردن و دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و بۆ گوندەکانی باڵەکیان، مەجیداوە، شاوراوە، گردخیوەت، هاودیان، قەرەنیاوە، شیوەزیارەت، باژێر، بە گوژمەی 4 ملیار دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن.