مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی (سەبا)ی یەمەن ڕاگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا چەند ناوچەیەکی لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆردوومان کردووە .
ئاژانسی سەبا ی نزیک لە حووسییەکان بڵاوی کردەوە « دوێنێ ئێوارە لە دوو هەڵمەتی جیاواز، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا، چەند ناوچەیەکیان لە ڕاس عیسا لە پارێزگای حەدیدە بۆردوومان کردووە.
هاوکات بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی یەمەن، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، سێ جار فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو دوو وڵاتە، ئاسمانی یەمەنیان بەزاندووە و چەند شوێنێکیان لە سەنعای پایتەخت بۆردوومان کردووە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممەش چوار جاری دیکە پارێزگای حەدیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆردوومان کردووە.