زاری كرمانجی-سۆران:
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڵاوی كردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە ژێر چاودێری هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند پڕۆژەیكی خزمەتگوزاری كە بریتین لە دروستكردنی شەقامە ناوخۆیەكان و ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە كۆنكرێكتردن و دروستكردنی دیواری پاڵپشت لە گەرەكی بارزان لە قەزای ناوەندی سۆران بە گوژمەی 6 ملیار دینار لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڵاویشی كردەوە: پڕۆژەكان ناوەستن و بەردەوام دەبن.
