زارى کرمانجى-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکى لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، سەردانى بەشى هونەرى ساڵیانەى ئۆتۆمبێل نەکەن.
هاتووچۆى سۆران، بڵاویکردووەتەوە، ”سێرڤەری بەرێوەیەرایەتیەكەمان راستەوخۆ سەر بە هەولێرە بۆیە داواكارین لە هاووڵاتییان سەردانی بەشی هونەری تایبەت بە ساڵیانەی ئۆتۆمبێل نەکەن، تا پشووی دوای هەڵبژاردن”.
ئاماژەى بەوەشکردووە،” هیچ کەسێک سزای دواکەوتنی نایەتەسەر لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە”.
































































