زارى کرمانجى-سۆران:
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کاروبارى مین/ هەولێر، لە سنوورى قەزاى سیدەکان و چۆمان چەندین مین و پاشماوەى تەقەمەنى جەنگى دۆزرانەوە.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر، بڵاویکردووەتەوە، لە چەند ئەرکێکی جیادا، لە کێڵگەمینى (شێخ ستۆک) لە گوندی خراوان و سەنتەرى قەزاى سیدەکان، کە تیمی DE4 کاری مینلابردنی تێدا ئەنجامدەدات، هەروەها لە هەردوو گوندی (ڕوستێ و ناوپردان)ى سەر بە قەزای چۆمان، 4 مینی دژەکەسى و 13 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە EOD بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، مین و پارچە تەقەمەنییەکان چارەسەرکران.

































































