ئەمریکا بە فڕۆکەی بی – دو چەندین بنکە و پێگەی سەربازیی گرنگی حوسییەکانی یەمەنیان کردوەتە ئامانج و زیانێکی زۆری بە ژێرخانی سەربازیان گەیاندوە.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند” چەندین پێگە و کۆگای هەڵگرتنی کەرەستەی سەربازیی گرنگی حوسییەکانیان لە یەمەن بە ئامانج گرتوە زیانێکی بەرچاویان بە ژێرخانی سەربازیان گەیاندوە”.
ئۆستن ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕێگەی فڕۆکەی سەربازی بی- دو، پێنج کۆگای هەڵگرتنی چەک و کەرەستەی سەربازی حوسییەکانیان لە ژێر زەویدا بە ئامانج گرتوە کە ئەو کەرەستانەی تێدابوە حوسییەکان بە کاریانهێناوە بۆ هێرش کردنە سەر کەشتێکانیان.
وتیشی” هێرشەکەیان پلان بۆ داڕێژراو ستراتیژی بوە و پێناچێت چیتر حوسییەکان بتوانن وەک ڕابردو هێرشکانیان لە ناوچەکەدا ئەنجامبدەن”.
فڕۆکەی بی – دوی ئەمریکا یەکێکە لە بەهێزترین فڕۆکە سەربازی و هێرش بەرەکانی جیهان کە توانای ئەنجامدانی هێرشێ دومەودا و هەڵگرتنی بڕێکی زۆر تەقەمەنی و بۆمب هەیە.