مقاومەی ئیسلامی عێراق بە درۆن هێرشیان کردە سەر ئامانجێکی گرنگ لە ئیسرائیل و دەڵین ” بەردەوام دەبین”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە گروپە چەکدارەکانی پاڵپستیکراو لەلایان ئێرانەوە بە ناوی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق راگەیێندراوێکی بڵاویکردەوە و دەڵێت’ لە بەردەوامیی رێچکەی بەرگری دژی داگیرکار و سەرخستنی خەڵکەکەمان لە فەلەستین و غززە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو کۆمەڵکوژییەی قەوارەی داگیرکار بەرامبەر خەڵکی سڤیل لە منداڵ و ژن و بەتەمەن دەیکات، موجاهیدەکانی مقاومەی ئیسلامی لە عێراق، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشیان کردە سەر ئامانجێکی گرنگ لە ئوم رشراش (ئیلات)ی داگیرکراو.”
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە” هێرشە بەردەوامەکانمان بۆ سەر پێگەکانی دووژمن زیاتر دەکەین.”
لە سەرەتای جەنگی غەززەوە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق زیاتر لە ٤٠٠ جار هێرشی درۆنی و مووشەکیی کردووەتە سەر ئیسرائیل. میدیای ئیسرائیلی باس لەوە دەکات، ئەو گرووپانە نزیکەی ١٧٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و ٧٠٪ـی ئەو هێرشانەش لە ئەیلوولدا بوون.
دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی رابردوودا قورسایی هێرشەکانی خستە سەر حیزبوڵڵای لوبنان، گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش هێرشەکانیان دژی ئیسرائیل زیادکرد.