زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و چین و توێژەكان، ئەوەی زیاتریش پەیوەستە بە ئێمە كاركردنە لەسەر نەخشەو ماستەر پلانی پێنج قەزای دەووروبەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
خەسرەو ئیسماعیل گووتیشی: ” سەنتەری قەزای سۆران راستەوخۆ پەیوەندی بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوەیە، پەیوەست بە ئێمەوە نییە، ئەوەی زیاتر تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، قەزاكانی (ڕواندز، چۆمان، خەلیفان، مێرگەسۆر، سیدەكان)ە، بەمەش نەخشەی هەرسێ قەزای (خەلیفان، ڕواندز، چۆمان) ئامادەكراوە، چاوەڕێی ڕێنمایی و بڕیاری حكوومەت و وەزارەتین بۆ ئەوەی زەوی لەم قەزایانە بەسەر فەرمانبەران و چین و توێژەكان دابەش بكەین”.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، ئاشكراشی دەكات: ” بەهۆی نەبوونی زەوی پێویست لە هەردوو قەزای (میرگەسۆر و سیدەكان) پارچە زەوی لە نزیكترین شارو شارۆچكەی ئەم قەزایانە بەسەر فەرمانبەرانیان دابەش بكرێت.