محەممەد مەحموود- رواندز:
کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، زۆرترین پڕۆژەی لە تەواوی کوردستان ئەنجامداون، لە گشت سێکتەرەکان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە لەسەر دەستی سەرۆکی حکومەت هاتەکەیەوە، تواندرا بەهۆی دروست بوونی ئەو ئیدارەیە سەدان پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لەو سنوورە کاریان لەسەر کراوە، رواندز یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی سۆران بەتەنها لەو قەزایە زیاتر لە 80 پڕۆژەی جۆراو جۆر جێبەجێکراون و خواست و داواکاری هاووڵاتییان بە گرنگیەوە کاری لەسەر کراوە.
هەژار حەکیم، لە راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە کابینەی نۆیەم و لە گەڵ دروست بوونی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، لە سنووری قەزای رواندز 89 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێ بەجێ کراون لە گشت سێکتەرەکان و کاری پێویست لە سەر داواکاری هاووڵاتییان کراوە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەکان
































































