زاری كرمانجی-سۆران
بە گوژمەی 1 ملیار و 170 ملیۆن و 250 هەزار دینار، پڕۆژەی چاككردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی ٢٦ی گوڵان و بەرخودان لە شاری سۆران جێبەجێ دەكرێت.
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردەوە: ” بە مەبەستی بە دواداچوون و خێرا كردنی پڕۆژەكان و ئاگاداربوون لە بەربەست و ئاستەنگەكانی، ڕەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە یاوەری سەرۆكی شارەوانی سۆران و تیمی ئەندازەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی پڕۆژەی گەڕەكی ٢٦ی گوڵان و بەرخودانیان كرد، بڕیاردرا پڕۆژەكان خێراتر بكرێن، بەهۆی نزیكی لە وەرزی زستان و نیگەرانی هاووڵاتییان”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” پڕۆژەكە بە گوژمەی 1 ملیار و 170 ملیۆن و 250 هەزار دینار، لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجی َ دەكرێت.
































































