مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماوەیەك بەر لە ئێستا بۆمەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستان و توركیا ی هەژاند، سەرۆكایەتی ئیدارەی كارەسات و دۆخی لەناكاوی توركیا (ئافاد) ش رایگەیاند بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر پارێزگای ماڵاتیا و چەند ناوچەیەكی تری توركیای هەژاند .
بەپێی سەرچاوە میدیاكانی توركیا، بۆمەلەرزەكە لە چەندین ناوچەی جیاوازی توركیا هەستی پێكراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی بۆمەلەرزەكە بڵاو نەكراوەتەوە .
هەرچی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپایە، جیاواز لە توركیا هێز و گوڕی بۆمەلەرزەكەی بە 6.1 پلە دیاركردووە و دەڵێ”بومەلەرزەكە بە گوڕی 6.1 پلە رۆژهەڵاتی توركیای گرتووەتەوە و لە قوڵایی 9 كیلۆمەتری ژێر زەوی روویداوە.”