زاری كرمانجی :
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە، دوینێ سێشەممە 15 – 10 – 2024 حەفتاو حەوت ملیارو هەشت سەدو چل و یەك ملیۆن و حەوت سەدو شەست و یەك هەزار دینار وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەمە لە كاتێكدا، هێشتا حكوومەتی عێراق تەواوكاری مووچەی مانگی 9ی ڕەوانە نەكردووە و كورتهێنان لەو بڕە پارەیە هەیە كە ڕەوانە كراوە .