زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” كاركردن لە پڕوژەی چاككردنەوە و قیڕتاو كردنی چەند شوێنێك لە ڕێگای سەرەكی هامڵتۆن (سۆران-چۆمان) بەردەوامی هەیە و بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” پڕۆژەكە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی و لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجام دەدرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران سەرپەرشتی دەكرێت.
































































