مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە جیهان، نەخۆشییەكانی دڵ و گیرانی خوێن بەرەكان، بە دوو هۆكاری سەرەكیی دروستبوونی جەڵتە و مردنی مرۆڤەكان دادەنرێن.
بۆیە توێژەرانی زانكۆی ویلایەتی مشیگانی ئەمریكا، لە ئێستادا چارەسەرێكی نوێی نانۆیان پەرەپێداوە كە پێكهاتووە لە دەرزییە و تەواوی ئەو ناوچانەی كە تووشی هەوكردن دەبن دەكاتە ئامانج و دەبێتە هۆی باشتركردنی سیستەمی بەرگریی لەش و لەناوبردنی كۆبوونەوەی خوێن لە دەمارەكاندا، كە ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەری لە سەر كەمكردنەوەی هەوكردنەكە دروست دەكات و ڕێگری لە جەڵتەی دڵ دەكات.
برایان سمیس، یاریدەدەر لە كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی ویلایەتی مشیگان لەمبارەوە قسە دەكات و دەڵێت “سەرەتا چارەسەرەكە لەسەر مشك تاقی كراوەتەوە و ئەنجامی نەرێنیی هەبوو، دوای ئەوە لەسەر بەراز تاقی كرایەوە، دووبارە چارەسەرەكە كاریگەر بوو لە كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردنی دەمارەكان، بەبێ ئەوەی كاریگەریی لاوەكی بەجێبهێڵێت.”
بەمەش توێژەران توانییان بڕێكی زۆر لەو چارەسەری یە بەرهەم بهێنن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەسەر مرۆڤ تاقی بكرێتەوە و توێژەرانی زانكۆكەش ئەم چارەسەری یە بە هەنگاوێكی گرنگ ناو دەبن بۆ چارەسەركردنی تەواوی ئەو كەسانەی بەدەست هەوكردنی خوێنەرەكانەوە دەناڵێنن.

































































