زاری كرمانجی-سۆران:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/15، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسی نوێی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له ئهلحهسسان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركی یۆنامی، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان ، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی به سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكارییان له‌گه‌ڵ تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق.
هه‌ردوولا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی ئێزدییه‌كانیان خسته به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه تاقه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تیی ده‌ستوور و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراقه، هه‌روه‌ها باشكردنی دۆخی ئێزدییان و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.