مستەفا محسین – زاری كرمانجی
دەستشۆردن تەنها بەشێكە لە پاكوخاوێنی. دەستشۆردن یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی دەگوازرێنەوە، ژمارەیەكی زۆری نەخۆشییە گوازراوەكان دەتوانێت لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر بە دەستی پیس بگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشیانە بریتین لە هەوكردنی گەدە، ڕیخۆڵە و كۆئەندامی هەناسە، هەڵامەت و ڤایرۆسەكانی هاوشێوەی كۆرۆنا (COVID-19).
ئاوی سارد گونجاوترە یان گەرم ؟
چەندین ڕێكخراوی حكومی و تەندروستی پێشنیاری بەكارهێنانی ئاوی گەرم دەكەن بۆ شێوازەكانی دەستشۆردن. ئەمە لە كاتێكدایە لێكۆڵینەوەكان باس لەوە دەكەن كە بەكارهێنانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئاو كاریگەری دەستشۆردن باشتر ناكات، بەڵكو دەبێتە هۆی خورانی دەست، لادانی چەورییە سرووشتییەكان،
لە ڕاپۆرتێكی ساڵی ٢٠٠٥ لە گۆڤاری پزیشكی پیشەیی و ژینگەیی، توێژەران هەندێك كەسیان دەستنیشان كردووە كە دەستیان پیس بووە، گرووپی یەكەم ڕێنمایی كراون بە سابوون بۆ ماوەی ٢٥ چركە بشۆن، گرووپی دووەم بە بەكارهێنانی ئاو كە پلەی گەرمی لە نێوان ٤٠ پلەی فەهرەنهایت تا ١٢٠ پلە بوو، پلەی گەرمی جۆراوجۆری دیكەش، لە دەرئەنجامدا “هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر كەمبوونەوەی بەكتریا ڕاگوزەر یان نیشتەجێبووەكان نەبوو.”
پلەی گەرمی ئاو بۆ دەستشۆردن بەگشتی لە نێوان ١٠٤ بۆ ١٣١ پلەی فەهرەنهایتدایە و هەرچەندە لە كۆتایی بەرزی ئەو مەودایەدا گەرما دەتوانێت هەندێك لە ماددە نەخۆشخوازەكان بكوژێت، بەڵام بەركەوتنی بەردەوام لەگەڵ دەستەكان پێست دەسوتێنێت.
پێویستە پێش ئەنجامدانی كۆمەڵێك ئەرك دەستەكانمان بشۆین، لەوانە:
- پێش خواردن
- دوای كۆكە و پژمین
- دوای سەرئاو/توالێت
- پێش و لە دوای ئامادەكردنی خواردن
- پێش و لە دوای چاودێریكردنی منداڵانی نەخۆش یان ئەندامانی تری خێزانەكە
- دوای مامەڵەكردن لەگەڵ زبڵ و خاشاك یان كاركردن لە باخچەدا
- دوای مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵەكان
كاتێك دەگەیتە ماڵەوە، دەگەیتە ماڵی كەسانی تر، لە شوێنەكانی كۆبوونەوە یان لە شوێنی كارەكەت.
سەرچاوەكان:
Healthcare-in-europe
Meritech
BBC
Pubmed