بەختیار سەباح-قەسرێ:
لە سنوورى ناحیەى قەسرێى سەر بە قەزاى چۆمان، بە بڕى ٤ ملیار دینار پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە بوارى ڕێگەوبان و ئاوو ئاوەڕۆ جێبەجێ دەکرێن.
ئەحمەد برایم، سەرۆکى شارەوانى قەسرێ، لەمبارەیەوە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە سنوورى ناحیەى قەسرێ چەندان پڕۆژەى خزمەتگوزارى جێبەجێ کراون لەوانە، پڕۆژەى ستراتیژى ئاوى خواردنەوەى ڕێژدوور بۆ سەنتەرى ناحیەو دەورووبەرى، هەروەها ڕێگەى رێژدوور بۆ قەسرێ و رێگەى گوندەکانى ( سەرکان، کۆیلێ )، کۆنکرێت و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى ناحیەى قەسرێ”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو پڕۆژانە لەسەر بودجەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بەڕێوەبەرایەتى چاککردن و رێگەوبانى سۆران و بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکان، بە بڕى ٤ ملیار دینار جێبەجێکراون و پڕۆژەکانیش لە قۆناغى کۆتایدان”.