مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
چین لە میانی مانۆڕێكی سەربازیی دا، بە دەیان كەشتی و فڕۆكەی جەنگی لە دوورگەی تایوان جێگر كردووە و وەزارەتی بەرگریی تایوان یش لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات كە لە دوێنێوە 153 فڕۆكەی سەربازی چین لە دەوری دوورگەكە فڕینیان ئەنجام داوە و 14 كەشتی سەر بە هێزی دەریایی و 12 كەشتی سەر بە ئاسایشی كەنار دەریای چین لە ناوچەكە بەدی كراون.
گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان چین و تایوان تا دێت لە سەر دوورگەی تایوان زیاتر دەبێت و لە لێواری تەقینەوە دایە، شارەزایانی سەربازی دەڵێن “دوور نییە جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لە نێوان ئەو دوو وڵات ڕوو بدات.”
هاوكات چین، تایوان بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێت و چەندین جار بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە كردووە كە هەرگیز دەستبەرداری دوورگەكە نابن تا بە تەواوی نەخرێتەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە.


































































