زاری کرمانجی – سۆران :
لیژنەی ئابووری سۆران, لەبەردەوامی کار و چالاکیەکانیدا, فرۆشگایەکی بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیار و رێنمایەکانی داخست .
لیژنەی ئابووری سۆران, بڵاوی کردۆتەوە” لەژێر سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران, ئەمڕۆ چوارشەممە, بەھۆی ھەبونی كاڵای ماوە بەسەر چوو خواردنی ناتەندروست و بێڕێزی كردن بەرامبەر بە لیژنە, فرۆشگای چۆمان داخرا.
ئاماژە بەوەشدراوە:” كارگەی شەكری سۆرانمان بەسەركردەوە بەھۆی پیسی شوێنەكەو نەبونی كارتی تەندروستی ئاگادارمان كردەوە كەسەردانی لیژنەی ئابوری سۆران بكات, بۆ وەرگرتنی سزا و لێپێچینەوە, لە كۆگایەكیش بەھۆی ھەبونی كارتۆنی چای ماوەبەسەرچوو كە فەلیان كردبون, ئاگاداركرایەوە كەسەردانی لیژنەی ئابوری سۆران بكات بۆ وەرگرتنی سزا.