زارى کرمانجى-خەلیفان:
بەهۆی شۆڕتی کارەباوە، لە ناحیەى سرێشمەى سەر بە قەزاى خەلیفان، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر سووتا.
ڕەوەند هاودیانى، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” بەهۆی شۆڕتی کارەباوە، لە ناحیەى سرێشمەى سەر بە قەزاى خەلیفان، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر سووتا”.
ئاماژەى بەوەشکرد: ”دواى ڕووداوەکە تیمی ئامادەباشی بنکەی بەرگری شارستانی خەلیفان، گەیشتە شوێنەکە، بەڵام بەر لە گەیشتنى تیمەکانمان ڕێژەیەکی زۆری ئاگرە کوژێندرابوویەوە، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو، جگە لە زیانی ماددی زیانى گیانی نەبووە”.