زارى کرمانجى:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2024، فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كوشتنی چوار چه‌كداری داعشی له سنووری كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، كاتژمێر 11 و 30 خوله‌كی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، مۆڵگه‌یه‌كی تیۆریستانی داعشیان له سنووری ناحیه‌ی له‌یلانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك بۆردومان كرد. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه چوار چه‌كداری داعش كوژران كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی داعشه و هه‌ر به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ته‌واوی چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانی داعش كه له‌نێو مۆڵگه‌كه‌دا بوون، له‌نێو بردران

































































