زاری كرمانجی-گۆڕەتوو:
لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی ناحیەی گۆڕەتوو سێ ڕۆژە دەست بە قیڕتاوكردنی 40 كۆڵان كراوە و تا ئێستا بەشێكی زۆریان قیڕتاو كراون.سەرۆكی شارەوانی ناحیەكەش، دەڵێت، ئەو گەڕەكانەی ماون ئەوانیش قیڕتاو دەكرێن.
سەفا عەلی، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی گۆڕەتوو، زاری كرمانجی گوتی: لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەكە جێبەجێ دەكرێن، پڕۆژە پێكدێن لە دروستكردنی ئاوەڕۆ، تێكەڵەڕێژكردن و دانانی قاڵبی كربستۆن، لەگەڵ قیڕتاوكردنی 40 كۆڵان، گوژمەی ئەو پڕۆژانەش ملیارێك و 600 ملیۆن دینارە.
سەرۆكی شارەوانی ناحیەی گۆڕەتوو، دەشڵێ: هەموو ئەو كۆڵانانەی كە ماون دەرخستەیان بۆ كراوە، ئەوانیش لە داهاتوودا قیڕتاو دەكرێن، لێرەدا سوپاسی مەلامستەفا بارزانی دەكەین، بۆ هاوكاری و پاڵپشتی بەڕێزیان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی هەموو ئەو پڕۆژانەی ئێستا لە سنوورەكە جێبەجێ دەكرێن.
































































