زارى کرمانجى:
دوای هەواڵی کوژرانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقى قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، میدیاکانی ئەو وڵاتە وێنەی ڕاستەوخۆی قائانیان لە فڕۆکەخانەی مێهراباد لە تاران بڵاوکردەوە.
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند” ئیسماعیل قائانی لە فڕۆکەخانەی ميهرئاباد لە تاران پێشوازی لە تەرمی نيلفرۆشان جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کردووە کە مانگی ڕابردوو لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیرووت کوژرا”.
دەشڵێن” دەرنەکەوتنی ئەم ماوەی قائانی مشتومڕی لەسەر چارەنووسی لێکەوتەوە کە ژمارەیەک میدیا بە هەواڵی ساختە، بانگەشەى کوژران يان برینداربوون یان لێکۆڵینەوەیان لە فەرماندەی فەیلەقى قودسی سوپای پاسدارانیان دەکرد”.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش ئیبراهیم جبوری ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند” قائانی باشە و بەم نزیکانە خەڵاتێک لە عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران وەردەگرێت”.


































































