پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران لە بارەی دابەشكردنی شایستە دارایییەكانی مانگی نۆیی وانەبێژان لە سنووری ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” تا ئێستا هیچ پەروەردەیەك لە سنووری ئیدارەی سۆران لیستی مانگی نۆی شایستە دارایییەكانی وانەبێژانی بۆ گەنجینە نەناردووە.”
سیامەند دەرگەڵەیی، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران ئەوەشی خستە ڕوو:” تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەش هیچ نووسراوێك نەهاتووە بۆ ئەوەی مانگی نۆ بڕی چەند لە شایستەی دارایی بۆ وانەبێژان دیاری دەكرێت، هەروەها لە ئەگەری هاتنی لیستی وانەبێژان لەلایەن پەروەردەكان و هاتنی نووسراوی فەرمی بۆ ئێمە راستەوخۆ شایستە دارایییەكانی وانەبێژان بۆ مانگی نۆی ئەمساڵ خەرج دەكەین.”