مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری بە 112 هەزار دەنگدەری هەرێمی كوردستان دەدات كە تا ئێستا كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتووە و ڕایدەگەیەنێت تا سبەینی دەرفەتی وەرگرتنەوەی كارتەكانیان لەبەردەم ماوە، دوای ئەوە مافی دەنگدانیان نابێت .
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی تشرینی یەكەم، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند كە سبەینێ هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگیرێت كە بڕیارە لە رۆژانی 18 و 20ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستووەتە روو كە تا ئێستا 112 هەزار دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووە كە 73 هەزاریان لە سلێمانی و 27 هەزار لە هەولێر و 12 هەزاریشیان لە دهۆكن و داوا دەكات سبەی دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، بە پێچەوانەشەوە مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدان دەفەوتێت.