پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
بەرپرسی بنکەی سۆرانی کۆمسیۆنی هەڵبژرادنەکان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە تا ئێستا کارتی دەنگدانیان نەبردۆتەوە سەردانی بنکەکان بکەن وەری بگرنەوە تا بتوانن بەشدار بن لە ڕۆژی دەنگدان.
محمد شاکر، بەرپرسی بنکەی سۆرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاماژەی بەوەش کرد:” لە سنووری بنکەمان سەدان کارتی دەنگدەران ماوون نەیان بردوونەتەوە لەكاتێكدا بەیانی سێشەممە دوا وادەی پێدانەوەی كارەتەكانیانە”.
دەشڵێت: ” پێداویستییەكانی پێدانەوەی کارتی دەنگدان بریتین لە گەراندنەوەی کارتی کۆنی دهنگدان و هێنانی ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆیان.