شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە ساڵی 2012 تا ئێستا زۆر بنکەی تەندروستیی و سەنتەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران کرایتەوە، بێگومان ئەوانەش پێویستیان بە پزیشک و کارمەندی تەندروستیی هەیە، بۆیە لە ماوەیەکی نزیکدا 100 کارمەند بە گرێبەست وەردەگرین، بەڵام دەمانەوێت میکانیزمێکی گونجاو بدۆزینەوە، بۆ ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت كه دەرچووی چ زانکۆیەک و پسپۆڕیەتی چیان هەیە.”