زارى کرمانجى-ڕواندز:
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، ”تائیستا لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن نەداروە، دەشڵێت ،48 سەعات پێش دەستپێكردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، واتە سەعات12ی شەوی 15/10/2024 ، بانگەشە كۆتایی پێدێت و دەبێت هەموو لایەنەكان پابەند بن پێوەی” .
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو كاتەی كە بۆ دەستكردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن دیاركراوە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و ،هەر بۆیە ئەوانیش دەتوانن بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی كاتەكە بدەن یاخود نا، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە بەوجۆرەیە كە كاتی یاسایی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەكان 48 سەعات پێش دەستپێكردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت كۆتایی پێدێت.
دەشڵێت: كۆمسیۆن پابەندە بە جێبەجێكردنی ئەو كاتەوە و دەبێ تا سەعات 12ی شەوی 15/10/2024 كۆتایی بە هەموو جۆرە بانگەشەیەكی هەڵبژاردن بهێندرێت.
بە وتەی جومانە غەلای، ئەركی هەموولایەن و قەوارە سیاسییەكانە دەبێت پابەند بن بەو وادەیە و پێشێلی نەكەن، بۆ ئەوەی هیچ لایەنێك تووشی سزای یاسایی نەبێت لە كۆتا رۆژەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

































































