محەممەد مەحموود- رواندز:
لە چوار چێوەی ئەنجامدانی پڕۆژەحزمەتگوزارییەکان لە سنووری قەزای رواندز، لە ئێستادا بە گوژمەی دەیان ملیۆن دینار کاری کۆنکرێت کردن بۆ شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی مێگر ئەنجامدەدرێت.
دڵخواز ئەحمەد، ئەندازیارو سەرپەرشتیاری ئەو پڕۆژەیە بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوای کۆتایهاتنی کارەکانی کۆنکرێتکردنی قۆناغی دووەمی کۆڵانەکانی گوندی بێخاڵ، لە ئێستادا لە سەنتەری شاری رواندز لە گەڕەکی مێگر کاری کۆنکرێت کردن بۆ شەقام و کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکە دەکرێت”.
دڵخواز ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشکرد گوژمەی ئەو پڕۆژەیە ٦٤ ملیۆن دینارەو بە درێژایی ٢٫٨٠٠ مەتر دووجا شەقامی سەرەکی ئەو گەڕەکە کۆنکرێت دەکرێت بە تایبەتی ئەو شوێنانەی زۆر تێکچوونە، جگە لە گەڕەکی مێگر، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی گوندی هەوارەکۆنە لە سنووری رواندز.