ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، لە عێراقدا زۆرێک لە زیندانی کراوانی بێتاوان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدەدەن و سێدارەدانی بە کۆمەڵ هەیە.
ڕێکخراوی ئافات کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤە ئاشکرای دەکات، لە عێراقدا ڕێژەی لە سێدارەدان زیادی کردوە و هەندێکجار لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ لە زیندانەکانی عێراقدا ئەنجام دەدرێت.
ڕێکخراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، هەندێجار بەندکراوە بە تەمەن و نەخۆشەکانیش لە سێدارە دەدرێن، لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە زیندانی کراوانی بێتاوان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدەدەن.
ڕێکخراوی ئافات ڕاشیدەگەیەنێت، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣دا، نزیکەی ٥٠ کەس لە گرتوخانەی حوت لە پارێزگای ناسریە لە سێدارەدراون، ئەو ڕێکخراوە داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات ڕونکردنەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە بدات لەبەر ئەوەی خۆی ئیمزای لەسەر لە سێدارەدانی ئەو کەسانە کردوە.