بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران : له پلانمان دايه سەنتەری شێرپەنجە و چارەسەریی نەخۆشییەكانی خۆێن بكهينهوه
شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
د. كاروان مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” هاوشارییان بۆ وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە سەردانی نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی هەولێر دەكەن و ناچار دەبن چەند ڕۆژێك بمێننەوە بۆ ئەوەی پزیشكی پسپۆڕ ببینن، هەر بۆیە یەكێك لە پلانەكانی ئێمە كردنەوەی سەنتەرێكی شێرپەنجە و چارەسەرییەكانی نەخۆشییەكانی خوێنە،”
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران باس لەوەش دەكات:” هەروەها لە پلانماندایە سەنتەری تیشك و ئێم ئاڕ ئای و چارسەرییەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران بكەینەوە بە شێوەیەكی 24 كاتژمێری لە خزمەت هاووشارییان بێت.”