زاری كرمانجی-گۆڕەتوو
ڕلگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی 13-10-2024 خەسرۆ ئیسماعیل سەعید، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران بە یاوەری غەفور ئەحمەد مەلا سوار، قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و ئەندازیاری سەرپەرشتیارو سەرۆكی شارەوانی گۆڕەتوو سەردانی ناحیەی گۆرەتوویان كرد لە قەزای مێرگەسۆر، بە مەبەستی بەدواداچوون و بەسەركردنەوەی پڕۆژەی قیڕتاوكردن و دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی چەند شەقامێك لە ناحیەكە كە كارەكانی لە قۆناغی كۆتایدایە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پڕۆژەكە لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران بە گوژمەی 328 ملیۆن دینار لە لایەن كۆمپانیای زەمیر جێبەجێ دەكرێت.