زارى کرمانجى:
بەپێی زانیارییەکان، حیزبو*ڵڵاى لوبنانى، شەوى رابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میرساد-1ی لە دژی بنکەی ئیسرائیل لە حەیفا بەکارهێناوە.
ئەو فڕۆکەیە، توانای هەڵگرتنی تا 40 کیلۆ تەقەمەنی هەیە، خێراییەکەی 370 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، مەودای کارکردنی 120 کیلۆمەتر.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان توانیان بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل پێشێل بکەن، ئەمەش بووەتە هۆی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کاریگەری ئەم سیستێمانە لە بەرامبەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نزمەکاندا.
حزبو*ڵڵا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2004 فڕۆکەی میرساد-1ی جێگیرکرد، لە تشرینی دووەمی 2004 و نیسانی 2005دا بەکاریهێنا بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
































































