زاری كرمانجی – سۆران :
جارێكی دیكە لە عێراقەوە هێرش كرایەوە سەر ئیسرائیل و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیش دەڵێت:”بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە درۆن چەند هێرشێكمان كردە سەر بەرزایییەكانی جۆلان لە باكووری ئیسرائیل.”
بەرەی مقاوەمە لەڕاگەیەنراوێكدا نووسیویەتی:”هێرشمان كردووەتە سەر پێگەیەكی گرنگی ئیسرائیل لە جۆلان، هێرشەكەش سەركەوتوو بووە.”
دەشڵێت:”بەردەوام دەبین لە مامەڵەی توند لەگەڵ ئیسرائیل تا ئەو كاتەی واز لە كوشتاری خەڵكی غەززە و لوبنان دەهێنێت،”
بەرەی مقاوەمە لەو ڕاگەیەنراوەیدا ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە، “بەم شێوەیە درێژە بە ڕێبازەكەمان دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل و پشتیوانیی گەلی فەلەستین و لوبنان، ئۆپەراسیۆنەكان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەكانی دوژمن بەخێرایی زیاتر بەردەوام دەبن.”































































