زاری كرمانجی :
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، باس لەوە دەكات ئەو 129 هاووڵاتییەی لە رێگەی بۆردومانەوە لە ناوچە سنووریەكانی ھەرێمی كوردستان بوونە قوڕبانی، لە عێراق بەشەهید هەژمار دەكرێن و مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “بڕیاردراوە ھەموو ئەو كەسانەی بەھۆی بۆردوومانی ناوچە سنووریەكانی ھەرێمی كوردستان شەھیدكراون لە عێراق بەشەھید ھەژمار بكرێن و مووچەی شەھیدانەشیان بۆ ببڕێتەوە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، ھاوكات لەئێستادا رەزامەندیشی لەسەر دراوە كە بەشەھید ھەژمار بكرێن، بۆیە كراوەتە راسپاردە و تەنھا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و حكوومەت جێبەجێی بكات”.
سەگڤان سندی گوتیشی: “ژمارەی ئەو كەسانەی بەھۆی بۆردوومانەكان لەناوچە سنووریەكان شەھید بوون ١٢٩ كەسە، كە ٩ كەسیان عەرەبن و لەسنووری زاخۆ شەھید بوون و ١٢٠ كەسیش كوردن و خەڵكی ھەرێمی كوردستان و لەناوچە سنووریەكانی ھەرێم دەژیان”.
سندی ڕوونیشیكردەوە: “دەمانەوێت بەیاسایی بكرێت ھەژماركردنیان وەكو شەھید، بۆیە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت و ئەوكات دەبێت حكوومەتیش جێبەجێی بكات”.