زاری كرمانجی – سۆران :
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی سزا نوێیەكی وڵاتەكەی بۆسەر ئێران بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەو سزایانەی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، سزاكان كەرتی پترۆكیمیاییەكانی ئێران و زیاتر لە 20 كەشتی گوازەرەوەی نەوتی ئێران دەگرێتەوە.
لەراگەیەندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، سزاكان ژمارەیەك كۆمپانیاش دەگرێتەوە كە كاری كەرتی نەوتی ئێران لە دەرەوەی وڵاتەكە بەڕێوە دەبەن.
ئەم هەنگاوەی گەنجینەی ئەمریكا فشارە دارایییەكان لەسەر ئێران زیاتر دەكات و توانای ئەو وڵاتە بۆ بەدەستهێنانی داهاتی گرنگی وزە سنووردار دەكات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بە ڕاوێژ وەرگرتن، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سزای خستووەتە سەر كەرتی نەوتی ئێران.
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەردا، ئێران لە تۆڵەی كوشتنی عەباس نیلفروشان و حەسەن نەسروڵڵا، بە 200 مووشەكی بالیستی هێرشی كردە سەر تەلئەبیب.