زاری كرمانجی-سۆران:
محەممەد ڕەشید، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان خولێكی تایبەتمان بۆ خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەكان كردەوە.
گوتیشی: ژمارەیەكی زۆر خاوەن پڕۆژەكان تێدا بەشدار بوون، بابەتی خولەكە لەلایەن د. هەڤال پێشكەش كرا و بووە سەرنج و گرنگی پێدانی بەشداربووان.

































































