محەممەد مەحموود- سۆران :
لە ئێستادا فەرمانی دانانی مامۆستایەک وەک بەرپرسی دڵنیایی جۆری گەیشتۆتە قوتابخانەکان و هەر قوتابخانەیەک مامۆستایەک بۆ ئەو ئەرکە دیاری دەکات
دڵنیایی جۆری (Quality Assurance)
به مه‌به‌ستی دڵنیابوون لە گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی ئاستی زانستی مامۆستایان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، كه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بۆ ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) مامۆستایان جگه له ئه‌ركی وانه‌وتنه‌وه، ده‌بێت هه‌گبه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت كه پێی ده‌گوترێت (زانستخوازی به‌رده‌وام یان هه‌گبه‌ی مامۆستا)، تێیدا مامۆستا به‌درێژایی ساڵ به‌شداری هه‌ر چالاكییه‌ك بكات یان خۆی ڕێكخه‌ری چالاكییه‌كه بێت، پێویسته سه‌رجه‌میان به به‌ڵگه‌وه بدات به‌و مامۆستایه‌ی به‌رپرسی دڵنیایی جۆری قوتابخانه‌یه و ئه‌مه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه‌كه ده‌بێت. (بۆنموونه: كاتێك به‌شداری سیمینارێكی سه‌رهێڵ ده‌كه‌یت، پێویسته بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن بده‌ی به به‌رپرسی دڵنیایی جۆری قوتابخانه بۆ ئه‌وه‌ی خاڵت بۆ هه‌ژمار بكرێت، یان به‌ڵگه‌یه‌ك كه بهشداریكردنهكهت بسه‌لمێنێت)، كه له كۆتایی ساڵدا نمره‌كان هه‌ژمارده‌كرێن و ده‌بنه به‌شێك له نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستا كه كۆنمره‌ی (100) نمره‌یه به‌ڵام ده‌كرێته (35%)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانستخوازی به‌رده‌وام ئه‌ركێكی تازه‌یه، به‌ڵام میكانیزمێكی باشه بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له توانای مامۆستا. هاوكات ئه‌و مامۆستایه‌ی ده‌بێته به‌رپرسی دڵنیایی جۆری قوتابخانه، (4) به‌شه وانه‌ی كه‌متری پێده‌درێت.
سه‌باره‌ت به فۆرمی زانستخوازی به‌رده‌وام:
فۆرمه‌كه (17) چالاكی له‌خۆده‌گرێت و چالاكییه‌كان نمره‌ی جیاوازیان له‌سه‌ر دانراوه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتی یان به‌شداری (3) لێژنه‌ی قوتابخانه بكه‌ی ئه‌وا (6) نمره به‌ده‌ستده‌هێنیت، بۆ چالاكییه‌كانی دیكه‌ش هه‌مان میكانیزمه، به‌ڵام به نمره و ژماره‌ی جیاواز.
سودی پڕۆسه‌ی زانستخوازیی بەردەوام چییه؟
1- هانی مامۆستایان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م چالاكییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه به‌شدارییان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ئاستی زانستی مامۆستا به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
2- ده‌رخستنی توانای ئه‌و مامۆستایانه‌ی وه‌كو سه‌ربازی ون له‌پشت سه‌رخستنی قوتابخانه و په‌روه‌رده‌وه بوون.
3- هانی مامۆستایان ده‌دات بۆ خوێندنه‌وه، نووسینی وتار و كتێب، پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی و زانستی كتێب، توێژینه‌وه‌ی زانستی و پێشكه‌شكردنی وۆرك شۆپ.
































































