پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلار و دراوەکانی دیکە، نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بە بەراورد بە کۆتای هەفتەی ڕابردوو بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاریان بەخۆیەوە بینیوە، تادێت بەهای توومەنیش دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بەدۆلار دابەزین بەخۆیەوە دەبینن، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 153,800 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن 250 و 200 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 425 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 128 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,450 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,550 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.