كەناڵی NBCی ئەمریكی بڵاویكردەوە” بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر سەركردەكانی حەشدی شەعبی، محەمەد شیاع سودانی بە سەركردانەی گووتووە، پێویستە خاكی عێراق جێبهێڵن”.
ئیحسان شەمەری، مامۆستای زانستە سیاسییەكانی زانكۆی بەغدا دەڵێت، “ئەگەرێكی گەورە”یە كە ئیسرائیل عێراق بكاتە ئامانج، ئەوەش بە زیانێكی گەورە بە ئابووریی عێراق ناودەبات كە بەوتەی شەمەری “لەئێستادا كە عێراق ئابوورییەكی لاوازی هەیە”.
شەمەری سێ سیناریۆ بۆ ملانێی ئیسرائیل و عێراق باس دەكات كە بەمشێوەیەیە؛
سیناریۆی یەكەم: ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا بۆئەوەی عێراق بەدووربێت لە ململانێی ناوچەكە.
سیناریۆی دووەم: بە ئامانجگرتنی سەركردەكانی حەشدی شەعبی و ئەوانەی هاوكاریانن لەلایەن ئەمریكاوە.
سیناریۆی سێیەم: كردنە ئامانجی ژمارەیەك هێزی بەرەی مقاوەمە و هەندێك دامەزراوەی حكومیی، كە ئەم سیناریۆیە گرژییەكان دەتەقێنێتەوە.