زارى کرمانجى-چۆمان:
لەسەر بودجەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، چەند پڕۆژەیەکى ڕێگەوبان و ئاوەڕۆ لە سنوورى قەزاى چۆمان جێبەجێ دەکرێن.
ڕاگەیاندنى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بڵاویکردووەتەوە، لە سنوورى قەزاى چۆمان، چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى لەسەر بودجەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بە بڕى ٣٢٩ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینار جێبەجێ دەکرێن”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پڕۆژەکان پێکهاتوون لە کۆنکرێتکردنى شەقام و دروستکردنى جۆگەى کراوە، لە گوندى ئاشى بڕەگوێز لە قەزاى چۆمان و قیرتاوکردنى شەقامەکانى گەڕەکى شۆڕش و چاککردنەوەى لەبغکردنى دیوارى بەرد لە ناحیەى حاجى ئۆمەران، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاى بەهات لە ماوەى ١٨٠ رۆژ جێبەجێ دەکرێت”.
































































