زارى کرمانجى:
ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەماهەنگی دەکەن.
باسى لەوەشکردووە، پشتگیری لە هەر هەوڵێک بۆ گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و پاک دەکەن.
بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی 100 ئەندام لەنێو هەزار و 191 كاندیددا بەڕێوەبچێت.